گرنگی فێربوونی زانستی تەجوید
تەجوید هۆكارێكە بۆ گەیشتن بە مەبەستێك، ئەو مەبەستەش لەم چەند سوودەی خوارەوەدا خۆی دەبینێتەوە:
1- پەرستن و بە جێهێنانی فەرمانی خوا و، شوێنكەوتنی پێغەمبەرە (د.خ) لە چۆنیەتی خوێندنی قورئاندا.
2- دەركەوتنی ئیعجازی قوڕئان.
3- ڕوونبوونەوەی جیاوازی نێوان خوێندنەوەی قوڕئان و كتێبی ئاسایی.
4- جوانكردنی خوێندنەوە و ڕازاندنەوەی.
5- لە سەر خۆیی و هێواشی كە هەل دەڕەخسێنی بۆ:
- تێڕامان و وردبوونەوە و تێگەشتن لە قوڕئانی پیرۆز.
 - ملكەچبوون بۆ خوا.
 - دەربڕین بە شێوەیەكی ڕاست و ڕەوان.
 
6- فێربوونی ڕێنوسی (عثمانی) كە قوڕئانی پیرۆزی پێ نوسراوە.
بنەماکانی جوان خوێندنەوەی قورئان
- زانینی جێدەنگی پیتەكان و پاشان ڕاستكردنەوەی زمان و چاك دەربڕینیان.
 - زانینی سیفەتی هەمیشەیی و كاتیی پیتەكان و جیاكردنەوەیان لە یەكتر.
 - زانینی ئەو ئەحكامانەی كە لە ئەنجامی لێكدانی پیتەكان دروستدەبن.
 - زانینی وەستان و دەستپێكردن و ئەوەی پەیوەستە پێیانەوە، چونكە لایەنێكی گرنگی تەجویدن.
 - ڕاهێنانی زمان و زۆر وتنەوە.
 
سەرچاوەکان
 1294 بینین