پێغەمبەران
پێغەمبەران دابەش دەكرێن بۆ دوو جۆر، نەبی و ڕەسول.
جیاوازییەكان
- ڕەسول پلەی لە نەبی بەرزترە، چونكە هەموو ڕەسولێك نەبییە، بەڵام هەموو نەبییەك ڕەسول نییە.
 - ڕەسول بە پەیامێكی نوێوە دێت و نوێكاری پێیە بۆ ئایینی پێش خۆی، بەڵام نەبی هەمان ئایینی پێغەمبەری پێش خۆی جێبەجێ دەكاتەوە و بانگەشەی بۆ دەكات.
 - ڕەسول یاسا و ڕێسای هەیە و خاوەنی شەریعەتە، بەڵام نەبی زیاتر جەخت لەسەر بەندایەتی و یەكتاپەرستی دەكاتەوە.
 - ڕەسول دەكرێت خاوەنی كتێب بێت، بەڵام نەبی ناتوانێت.
 - گەلی ڕەسول ژمارەیان زۆرترە لە گەلی نەبی و كاری ڕەسول سەختترە.
 - گەلی ڕەسول شوێن خۆی و شەریعەت و یاساكانی دەكەون، بەڵام گەلی نەبی شوێن خۆی و شەریعەت و بەرنامەی پێش خۆی دەكەون.
 - ڕەسول وەحی و پەیامی بەئاگاییەوە بۆ دێت، بەڵام نەبی لە خەو یاخود بە ئەندێشە بۆی دێت.
 
خاڵی هاوبەشی نەبی و ڕەسول
- مرۆڤن و خوای گەورە بە تایبەت هەڵیبژاردوون لە نێوان خەڵكی و گەورەی كردوون بە پەیامەكەیان.
 - دەخۆن و دەخۆنەوە و نەخۆش دەكەون و دەمرن و توانای لابردنی زیان و سوودیان نییە و ئاگاداری دونیای غەیبیش نین -جگە لەوەی خودا پێیان دەڵێت بۆ مەبەستی تایبەت-.
 - ڕاست و دروستی ئەو پەیامەی دەیگەیەنن و دوورە لە قسەی تایبەتی خۆیان، جگە لەوەی پەیامەكەی پێ ڕوون دەكەنەوە.
 - هاوسەرگیری لەگەڵ هاوسەرەكانیان حەرامە لەدوای كۆچی دوایی خۆیان.
 - باشترین مرۆڤەكانی سەر زەوین لە زانیاری و ڕەوشت و بەندایەتی و خاوەن پاكترین دڵەكانن.
 
سەرچاوەکان
 2244 بینین