هۆیەکانی واجب بوونی تێکۆشان و کاری سەربازی و کاری قورس لەسەر نێرینە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-12-02:19:00 - کۆدی بابەت: 4406
هۆیەکانی واجب بوونی تێکۆشان و کاری سەربازی و کاری قورس لەسەر نێرینە
هەمەڕەنگی حوکمە شەرعییەکان

ناوه‌ڕۆك

هۆیەکانی واجب بوونی ئەرك لەسەر نێرینە

١-نێرینە ئارەزووی چوونە پێش و خۆ هەڵکێشانی هەیە، جورئەت و دوور بینین و بیرکردنەوەی پێش چوونە ناو کاری لە ئاستێکی بەرز دایە.
٢-ئاستی هۆرمۆنی ئەندرۆجین لە نێرینە ١٠ جارە بەرامبەر ئاستی ئەو هۆرمۆنە لە مێینە، ئەو هۆرمۆنەش هۆکاری تووند و تۆڵی ماسولکە، زۆری بارستایی ماسولکە، توانای بەردەوامی کاری قورس، چوونە پێش و جورئەت، دژواری یە.
٣-نێرینە بارستایی ماسولکە و هێزی زیاترە لە ئافرەتان بە بارستایی چەوری زیاترە، تاوەکو بە دیمەنێکی جوان خۆی نیشان بدات.
٤-ڕاهێنانی توند و بەردەوام، وا دەکات ماسولکەکانی نێرینە توندتر و گەورەتر بکات، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنەکانی نێرینە (ئەندرۆجینەکان)، ئەو هۆرمۆنەش کاری ئاسان دەکات بۆ دروست بوونی پڕۆتینی ناو ماسولکە خانەکان، بەمەش ماسولکە خانەکان گەشە دەکەن و بارستە و تووند و تۆڵیان زیاد دەکات، ئەو بارستا زیادەیەش وادەکات ڕێژەیەکی زیاتر لە شەکری گلایکۆجین هەڵبگرێت (خزن) وەک سەرچاوەیەکی یەدەگی ووزە، بۆ بەکارهێنانی لە کاتی کاری قورس و بەردەوام.
٥-توانای ماسولکە و جومگە و ڕژێنەکانی نێرینە زیاترە بۆ سوڕانەوە، چونکە توندتر و بەهێزترن.
٦-گەورەیی قەبارەی دڵ و سییەکان، زۆری ژمارەی خڕۆکە سوورەکان، هۆکارن بۆ زیاتر هەڵگرتنی ئۆکسجین، کاتی هێرش و تەنگانە.
ئەو جیاوازیانە ئەوە ناگەیەنێت ئافرەت هەر لەماڵ دابنیشێت و هەرگیز نەچێتە دەرەوە، بەڵام مانای ئەوەیە پێویستە لە هەموو شوێنێک و کات و ساتیێکدا شوێن و کاری گونجاوی پێبدرێت تاوەکو بتوانێت ڕۆڵی بەرچاوی خۆی تیدا ببینێت نەوەک کارێکی وا بێت تیایدا سەرگەردان بێت، لە جیاتی بەدەست هێنانی سوود و قازانج، کاریگەری سلبیش بکات لە دەروون و جەستەی، هەروەک چۆن ئافرەتانی موسوڵمان بەشداری هەموو کار و چالاکیەکانیان کردووە لە گشت ساتەکانی خۆشی و ناخۆشی و تەنگانە و کاری سەربازی، بە ڕەچاوکردنی سنوورەکانی شەرعی و هەڵبژاردنی کاری گونجاو بۆ جەستە و دەروونیان.
لەبەر بەشداری نەکردنی ئافرەتە لە کاری سەربازیدا، پێغەمبەری پێشەوا وەسیەتی کردووە بە جەنگاوەرانی ئیسلام کاتی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ بێ باوەڕان، هیچ ئافرەتێک منداڵێک پیرێک نەکوژن.
لە سولەیمانی کوڕی بووریدە سەلامی خودای لێبێت دەگێڕنەوە کەوا پێغەمبەری خودا (د.خ)فەرموویەتی: (اعزوا باسم اللە وفي سبیل اللە، قاتلوا من کفر باللە، لا تغلوا و لا تعذروا وە لا تجنبوا، ولا قتلوا ولیدا و لا امرأة و لا شیخا کبیرا)، ئەوەش لەبەر ئەوەی ئافرەتان جەنگاوەری سەرەکی نەبوون بۆ یە کوشتنیان تاوانە.


سەرچاوەکان



218 بینین