چۆنیەتی بووک گواستنەوە لە ئیسلامدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-11-15:10:00 - کۆدی بابەت: 4391
چۆنیەتی بووک گواستنەوە لە ئیسلامدا
هەمەڕەنگی حوکمە شەرعییەکان

ناوه‌ڕۆك

باسی (ولیمة)

دروستکردنی خواردەمەنی بۆ بووک گواستنەوە سوننەتێکی گەورەیە.

کاتی ئەو زیافەتە لە مارەبڕینەوە دەست پێ ئەکا، بەڵام باشتر ئەوەیە لە پاش بووک گواستنەوە دروست بکرێ و خەڵک باگ بکرێ (عن أنس -رضي الله عنه-: قال النبی ﷺ لعبدالرحمن بن عوف: أولم ولو بشاة) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ بە (عبدالرحمن)ـی کوڕی (عوف)ـی فەرموو: زیافەتی بووک بکە، هەرچەند بە یەک مەڕیش بێ.

سوننەتە کە پێک دێ بە هەر خواردنێکی بیداتە خەڵک (عن صفیة -رضي الله عنها-: أولم النبی ﷺ علی بعض نسائه بمدین من  شعیر) رواه البخاری، پێغەمبەر ﷺ بە دوو مستە جۆ -جارێک- زیافەتی بووکی کرد.

چوونە سەر زیافەت واجبە ئەگەر بانگ کرا (عن أبی هریرة -رضي الله عنه-: عن النبی ﷺ: من لم یجب الدعوة فقد عصی الله ورسوله) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: هەر کەسێک بانگ کرا و نەچوو بۆ سەر زیافەت، ئەوە گوناهبار ئەبێ بەرامبەر خوا و پێغەمبەر ﷺ. مەگەر عوزرێکی بەدەستەوە بێ، وەک نەخۆش بێ، یان بترسێ، یان بێ دینییەک بکرێ، ئەوە واجب نییە بچێتە سەر زیافەت.

هەر بوک گواستنەوەیەک تایبەت بێت بە دەوڵەمەندەکان، یان ژن و پیاو تێکەڵ بن، یان مەی بخورێتەوە، ئەوە واجب نییە بچێتە ئەو زیافەتە، هەروەها بزانە: ئەگەر کەسێک بانگ نەکرێ بۆ سەر زیافەت، حەرامە لەخۆیەوە بچێ.

دروستە بڵاوکردنی شیربایی و پارە بۆ هەموو جۆرە خۆشییەکی وەک ژن هێنان، هەروەها سوننەتە زیافەتکردن بۆ قورئان خەتمکردن و بۆ گەڕانەوەی لە سەفەر و بۆ خانوو دروستکردن و بۆ کوڕ سوننەت کردن و بۆ منداڵبوون.


سەرچاوەکان



430 بینین