بۆچوونی زانایان بۆ سەیرکردنی ئافرەت بۆ پیاوی بێگانە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-06-01:29:00 - کۆدی بابەت: 4199
بۆچوونی زانایان بۆ سەیرکردنی ئافرەت بۆ پیاوی بێگانە
هەمەڕەنگی حوکمە شەرعییەکان

ناوه‌ڕۆك

بۆچوونەکانی سەیرکردنی ئافرەت بۆ پیاوی بێگانە

مەزهەبی شافعی

دەشێت ئافرەت سەیری بەدەنی پیاو دەکات بێجگە لەو بەشەی نێوان ناوک و چۆک، بەمەرجی ئەوەی سەیرکردنەکە بە شەهوەت نەبێت و سەردەمەی فیتنەیی نەبێت، بەڵگەشیان ئەو فەرموودەی عائیشەیە سەلامی خودای لێبێت عائیشە سەیری بەندەکانی حەبەشەی دەکرد، کە یاریان دەکرد لە مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ)، پێغەمبەریش سەیری ئەوی دەکرد.

مەزهەبی حەنەفی

سەیری هەموو بەدەنی قبووڵە بێجگە لە نێوان ناوک و چۆکی، چۆک عەورەتە لە مەزهەبەکەیان، سنووری سەیرکردنی ئافرەت بۆ پیاو ، هەروەک سنووری سەیرکردنی پیاو بۆ پیاوە، واتە ئەو شوێنانەی پیاو کە بۆ پیاو سەیرکردنی قبووڵ نییە ئەوە بۆ ئافرەتیش هەروایە.

مەزهەبی مالکی

نابێت ئافرەت لەو سنوورە زیاتر سەیری پیاوی بێگانە بکات، تەنها بە قەدەر ئەوە نەبێت کە پیاو دەتوانێت سەیری پیاو بکات، ئەویش بریتیە لە دەست و قاچ و دەم و چاو، سەیرکردنێکی بێ شەهوە و ئارەزوو بازی.

مەزهەبی حەنەبی

بۆی هەیە تەنها سنووری سەرووی ناوک و خوار چۆک، بەبێ شەهوە.

لای شافعی و حەنەفیەکان

چاکتر وایە بۆ ئافرەتی گەنج کە چاوی داگرێت لە ترسی نە بزواندنی ئارەزوو، ڕوودانی فیتنە، بەڵگەشیان ئەو فەرموودەیە کە ئوم سەلمە سەلامی خودای لێبێت دەڵێت من و مەیموونە لای پێغەمبەری خودا (د.خ) بووین عبداللە کوڕی مەکتوم هاتە ژوورەوە، لەو کاتە بوو کە ئایەتی پۆشتەیی و حیجاب دابەزی بوو، پێغەمبەری خودا (د.خ) فەرمووی خۆتان دوور بگرن و داپۆشن، ووتمان ئەی پێغەمبەری خودا (د.خ)، ئەی ئەو کوێر نییە؟
فەرمووی خۆ ئێوە کوێر نین؟ ئەی ئەو نابینن؟ (احتجبا منە، فقلنا:یا رسول اللە: ألیس هو أعمی لا یبصر نا و لا یعرفنا؟ فقال النبی:(أفعمیاوان ان انتما؟ الستما تبصرانە؟).

لەبەر ڕۆشنایی ووتەی زانایان دەگەینە ئەو ئەنجامە سنووری سەیرکردنی ئافرەتی بۆ پیاو، هەروەک سنووری سەیرکردنی پیاو بۆ پیاوە واتە بۆی هەیە تەنها سنووری سەرووی ناوک و خوار چۆک، بە مەرجی ئەوەی سەیرکردنەکە بۆ ئارەزوو بازی نەبێت، سەردەمی فیتنەش نەبێت.


سەرچاوەکان



398 بینین