حەواڵە لە ئیسلامدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-06-01:57:00 - کۆدی بابەت: 4191
حەواڵە لە ئیسلامدا
هەمەڕەنگی حوکمە شەرعییەکان

ناوه‌ڕۆك

باسی حەواڵە (حوالة)

واتە: گواستنەوەی قەرزێک لە ئەستۆی قەرزدارێک بۆ ئەستۆی قەرزدارێکی تر، وەک بڵێ: (کاک ئازاد من دە دینار قەرزداری تۆم، وە کاک نەزادیش دە دینار قەرزداری منە، بڕۆ لای کاک نەوزاد قەرزەکەی منی لێ وەربگرەوە بۆ خۆت لەجیاتی قەرزەکەی لای من).

مەرجەکانی دروستبوونی حەواڵە

یەکەم: حەواڵەکەر -واتە: ئەو قەرزدارەی خاوەن قەرزەکە خاوەن قەرزەکە ئەنێرێ- ڕازی بێ.

دووەم: حەواڵەکراو -واتە: خاوەن قەرزی نێردراو- ڕازی بێ بەڵام حەواڵە بۆ سەر کراو -واتە: ئەو قەرزدارەی خاوەن قەرزەکەی ناردراوەتە سەر- پێویست ناکا ڕازی بێ، چونکە ئەبێ قەرزەکە هەر بداتەوە، ئەم، یان ئەو، کەوابوو: ئەگەر مردووش بێ، هەر دروستە (عن أبی هریرة -رضي الله عنه-: قال النبی ﷺ: مطل الغنی ظلم، وإذا أتبع أحدکم علی ملیء فلیتبع) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: دواخستنی دانەوەی قەرز ستەمە وە هەر کەسێک نێردرا بۆ لای قەرزدارێکی هەبوویی، با بچێ. واتە: بۆ ئەوەی قەرزەکەی خۆی لە ئەو وەربگرێتەوە لە جیاتی قەرزدارەکەی خۆی.

سێیەم: هەردوو قەرزەکان جێگیر بووبن لە ئەستۆی هەر دوو قەرزدارەکاندا، واتە: ئەگەر نەچەسپابێ، وەک بڵێ: (پێنج دینارم بە قەرز بدێ، ئینجا بڕۆ لای قەرزدارەکەم لێی وەربگرەوە). ئەوە دروست نییە.

چوارەم: وەکو یەک بن، ئەو قەرزەی لە ئەستۆی حەواڵەکەردایە و، وە ئەوەی لە ئەستۆی حەواڵە بۆ سەرکراودایە، واتە: قەرزەکان لە یەک رەگەز بن، وە لە یەک جۆر بن، واتە: ئەگەر ئەوە گەنم بوو، ئەبێ ئەوی تریشیان هەر گەنم بێ، ئەگەر یەکێکیان جۆ بوو ئەوی تر گەنم بوو، حەواڵەکە دروست نییە، ئەبێ هەردوو قەرزەکان وەکو یەکتری کاتی دانەوەیان هاتبێ، ئەگەر ماوەیان مابوو، ماوەکەیان وەکو یەکتر بێ.
ڕزگار ئەبێ بەم حەواڵەیە ئەستۆی حەواڵەکەر، هەروەها حەواڵە بۆسەرکراویش قەرزەکەی حەواڵەکەری لە ئەستۆ ئەبێتەوە، چونکە واجبە بیداتەوە حەواڵەکراو.


سەرچاوەکان



421 بینین