حوکمەکانی پەیوەست بە ڕازاندنەوە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-05-13:11:00 - کۆدی بابەت: 4164
حوکمەکانی پەیوەست بە ڕازاندنەوە
هەمەڕەنگی حوکمە شەرعییەکان

ناوه‌ڕۆك

خۆڕازاندنەوە بە پۆشتەیی

پۆشاک خەڵاتێکی خودای گەورەیە بە مرۆڤایەتی بەخشیوە، فێری کردوون و بۆی ئاسان کردوون، یاسای بۆ داناوە، پۆشاک عەورەت دادەپۆشێت و هۆکارێکی ڕازاندنەوە و جوانییە، بەکارهێنانی پۆشاک دیاردەیەکی شارستانیەت و پێشکەوتنە. پۆشاک، خۆڕازاندنەوە و خۆجوانکردن لە گرنگترین ئەو شتانەن کە ئادەمیزاد (نێر و مێ) لە گیانداران جیا دەکاتەوە، بەرامبەر بەوەش داماڵینی پۆشاک و ڕووتی لەش لە سروشت و سیفەتی گیاندارانە، بەڵگەی ژیانی سەرەتایی و نەزانیە، گەڕانەوەی کاروانی مرۆڤایەتی یە بۆ دواوە، بۆ هەزارەها ساڵەی پێش مێژووە.

هۆکارەکانی خۆ داپۆشین و ڕازاندنەوە جیاوازە، لە کاتێک بۆ کاتێکی تر و لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت، بەڵام لە بنەڕەتدا یەکسانن کە ئەویش بەدەست هێنانی مەبەستەکانیەتی کە خۆیان لە عەورەت داپۆشین ڕازاوەیی دەنوێنێنن، دەرکەوتن بە دیمەنێکی جوان، ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش بەرنامەی تایبەتی بۆ داناوە کە تیایدا پەیڕەوی سروشت و فیترەتی هەردوو ڕەگەزی تێدا کردووە.


سەرچاوەکان



197 بینین