ناوهڕۆك
زەکاتی ووشتر چۆنە؟
یەکەم راددەی زەکاتی ووشتر پێنج سەرە: چ نێر بێت، چ مێ (عن جابر -رضي الله عنه: قال النبی ﷺ: لیس فیما دون خمس ذود من الإبل صدقة) رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: لە پێنج سەر ووشتر کەمتر بێت، زەکاتی تێدا نییە.
چۆن زەكاتی وشتر ڕێكدەخرێ؟
واجبە لە زەکاتی ئەو پێنج ووشترەدا بەرخێکی مێ ی یەک ساڵە، واتە: (کاوڕێک) بدات، یان بزنێکی دوو ساڵە بدا، هەروەها لە دە ووشتردا دوو بزن، یان دو کاوڕ بدات، لە پانزە ووشتردا سێ کاوڕ یان سێ بزن، لە بیست ووشتردا چوار کاوڕ، یان چوار بزن بدات (عن أنس -رضي الله عنه-: أن أبابکر -رضي الله عنه- کتب له هذا الکتاب وفیه: فرض رسول الله ﷺ علی المسلمین فی أربع و عشرین من الإبل فما دونها: من کل خمس شاة) رواه البخاری، ئیمامی (ئەبوبەکر) -خوا لێی ڕازی بێ- بۆ (ئەنەس)ـی نووسی: پێغەمبەر ﷺ واجبی کردووە لەسەر موسوڵمانان -لە بیست و چوار ووشتردا، یان کەمتر- لە هەر پێنج ووشترێکدا کاوڕێک، یان بزنێک لە زەکات بدەن.
وە لە بیست و پێنج ووشتردا فەرخە ووشترێکی مێ ی یەک ساڵە ئەدرێت، لە سی و شەش ووشتردا، ووشترێکی مێ ی دوو ساڵە ئەدرێت، لە چل و شەش ووشتردا، ووشترێکی مێی سێ ساڵە ئەدرێت، لە شەست و یەک ووشتردا، ووشترێکی مێ ی چوار ساڵە ئەدرێت، لە حەفتا و شەش ووشتردا، دوو ووشتری مێ ی دوو ساڵە دەدرێت، لە نەوەد و یەک ووشتردا، دوو ووشتری مێی سێ ساڵە ئەدرێن، لە سەد و بیست و یەک ووشتردا سێ ووشتری مێ ی دوو ساڵە ئەدرێن (عن أنس -رضي الله عنه-: أن أبابکر -رضي الله عنه- کتب له هذا الکتاب لما وجهه إلی البحرین) رواه البخاری، (أنس) -خوا لێی ڕازی بێ- فەرمووی: (أبوبکر) -خوا لێی ڕازی بێ- ئەهای بۆ من نووسی کە ناردمی بۆ (بەحرەین)... تا کۆتایی حەدیسەکە.
ئینجا لەدوای سەد و بیست و یەک تا ئەگاتە سەد و سی، هیچی تر زەکات واجب نییە، ئینجا کە گەیشتە سەد و سی، لە هەموو چلەکاندا ووشترێکی مێ ی دوو ساڵە ئەدرێت، لە هەموو پەنجایەکاندا ووشترێکی مێ ی سێ ساڵە ئەدرێت، واتە: لە سەد و سی دا، یەک پەنجا، و دوو چی تێدانە، کەواتە: ووشترێکی سێ ساڵە و ووشترێکی دوو ساڵە لە زەکاتیان ئەدرێن (عن أنس -رضي الله عنه-: فإذا زادت علی عشرین ومأة ففی کل أربعین بنت لبون، وفی کل خمسین حقه) رواه البخاری، واتەی دیارە.