ناوهڕۆك
باسی جیاوازی پیاو و ئافرەت لە نوێژدا
ئافرەت جیاوازە لە نێرینە، کاتی نوێژکردن لە پێنج شتدا:
ئانیشك
هەرچی نێرینە بێت سوننەتە هەردوو ئانیشکەکانی دووربخاتەوە لە هەردوو تەنیشتەکانی بەڵام مێینە هەرچەند منداڵیش بێت، ئەندامەکانی ئەلکێنێ بە ئەندامەکانی تر، واتە: ئانیشکەکانی ئەلکێنێ بە تەنیشتەکانییەوە لە ڕکووع و سوجدەدا
جوڵەی جەستە
نێرینە زگی خۆی بەرز بکاتەوە لە هەردوو ڕانەکانی، هەروەها ئەژنۆیەکانی بەقەد یەک بست لێک دوور بخاتەوە لە کاتی ڕوکووع و سجود، وەها دەکات: (عن عبدالله بن بحينة رضي الله عنه: أن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا صلَّى فرَّج بين يديه حتى يبدو بياضُ إِبْطَيْه) رواه الشیخان، کاتێ پێغەمبەر ﷺ نوێژی دەکرد و سوجدەی ئەبرد، دەستەکانی ئەوەندە لە تەنیشتەکانی دوور ئەخستەوە، تا سپیایی بن هەنگڵی دەرئەکەوت.
(وعن أنس رضي الله عنه: قال النبی ﷺ: اعْتَدِلُوا في السُّجُودِ ولا يَبْسُطْ أحَدُكُمْ ذِراعَيْهِ انْبِساطَ الكَلْبِ) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: خۆتان ڕاست بکەن لە سوجدەدا، وەک سەگ باسکتان دامەنێن لەسەر زەمین.
مێینە زگی ئەلکێنێ بە ڕانەکانییەوە لە کاتی سوجدەدا، چونکە وەها باشتر دادەپۆشرێ، وە لە حەدیسێکی بەهێزدا هاتووە: (مر النبی ﷺ علی امرأتین تصلیان، فقال: اذا سجدتما فضما بعض اللحم الا الأرض، فان المرأة لیست فی ذلك کالرجل) رواه أبوداود والبیهقي مرسلا، پێغەمبەر ﷺ بەلای دوو ئافرەتدا ڕابرد کە نوێژیان ئەکرد، فەرمووی: کاتێ سوجدەتان برد نەختێک خۆتان بلکێنن بە زەمین، چونکە لە سوجدەدا ئافرەت وەک پیاو نییە.
دەنگ
پیاو بە دەنگ بخوێنێ لەو کاتانەی بە دەنگ هەڵهێنان نوێژیان تێدا دەکرێ بەڵام ئافرەت دەنگی خۆی نزم ئەکات، ئەگەر پیاوی بێگانە گوێی لە دەنگی ئەبوو، نەوەک شتێکی بێ شەرعی ڕوو بدا.
ئاگاداركردنەوە
کاتێ پیاو شتێکی لێ ڕوودەدات لە ناو نوێژدا، وەک: ئاگادارکردنەوەی ئیمام، یان کەسێکی تر، سوننەتە بڵێ: (سبحان الله)، (عن سهل بن سعد رضي الله عنهما: عن النبی صلی الله علیه وسلم: مَن نابَهُ شيءٌ في صلاتِهِ ، فليقُلْ سُبحانَ اللَّهِ ، فإنَّما التَّصفيقُ للنِّساءِ) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: هەر کەسێک شتێکی لێ ڕوودا لەناو نوێژدا، ئەگەر پیاو بوو با بڵێ: (سبحان الله)، بەڵام ئافرەت با چەپڵە لێبدا، واتە: بەرە دەستی ڕاستی لە پشتە دەستی چەپی بدا.
عەورەت
عەورەتی نێرینە هەرچەند منداڵیش بێت، نێوان ناوک و ئەژنۆیەتی (عن جابر رضي الله عنه: قال النبي صلى الله عليه وسلم: إذا كان الثوبُ واسعًا فالتحِفْ به -يعني في الصلاة- وإن كان ضيقًا فاتَّزِر به) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئەگەر جلەکەت بەرین بوو، خۆتی لەناو بپێچە، وە ئەگەر تەسک بوو، وەک پەشتەماڵ لای خوارەوەی پێ دابپۆشە. واتە: (ازار) بە پەشتەماڵی نێوان ناوک و ئەژنۆ ئەگوترێ.
هەموو لاشەی ئافرەت عەورەتە تەنها ڕوخسار و لەپەدەستی لە نوێژدا عەورەت نییە، خوای گەورە ئەفەرمووێ: (وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا) واتە: نابێ ئافرەت جوانی خۆیان بە دەربخەن جگە لەو شوێنانەی لە کاتی کارکردن بە دەر ئەکەون: کە تەنها لەپەدەست و ڕووخسارە.
وە کۆیلەی مێ وەکو پیاوە، واتە: عەورەتی نێوان ناوک و ئەژنۆیەتی.
ئەو عەورەتەی باسمان کرد عەورەتی نوێژ بوو، بەڵام بۆ تەماشاکردنی پیاوی بێگانە، ڕوخسار و دەست و گشت ئەندامەکانی تری ئافرەت عەورەتە.